بەتايبەتيش لەو مانگەدا زۆرترين كاتەكانى بەقوڕئان خوێندنەوە بەسەر دەبرد، هەروەك واريد بووە بە فەرموودەى سەحيح كە مانگى ڕەمەزان دەهات، جبريل عليەالسلام دادەبەزى تا كۆتايى ئەو مانگە قوڕئانى بە پێغەمبەرمان دەخوێندەوە.
چونكە ئەو مانگە، مانگى نازڵبوونى قوڕئانە، خواى گەورە قوڕئانى تێدا دابەزاندووە دەفەرموێت: «شَهْرُ رَمَضانَ الَّذِى أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآَنُ...» (بهقهڕه:١٨٥)
ئەو قوڕئانەى ڕێگا نيشاندەرە بۆ خەڵكى و چرا و مەشخەڵى هيدايەتە، وەك دەفەرموێت: «هُدًى لِلنَّاسِ وبَىِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى والْفُرْقَان...»
ئەو قوڕئانەى شيفايە بۆ دڵ و دەروون و جەستە نەخۆشەكان، خواى گەورە دەفەرموێت: «ونُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآَنِ مَا هُو شِفَاءٌ ورَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ولآ يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا» (ئیسڕا:٨٢).
ئەو قوڕئانەى كە ئەگەر دابەزيبوايە بۆ سەر چيايەكان، ورد و خاش دەبوون لەترسان لەبەر گەورەيى و عەزەمەتى، خواى گەورە دەفەرموێت: «لَوْ أَنْزَلْنَا هَذَا الْقُرْآَنَ عَلَى جَبَلٍ لَرَأَىْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَةْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ» (حهشر:٢١).
ئەو قوڕئانە پڕ لە ڕەحمەتەى تەنيا بە خوێندنى يەك پیتى، ١٠ چاكە دەنووسرێت. پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: «مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ والْحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا لآ أَقُولُ الم حَرْفٌ ولَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ ولآمٌ حَرْفٌ ومِيمٌ حَرْفٌ». سنن الترمذى , ١٠ ص ١٥٣. واتە: هەر كەسێك پیتێك بخوێنێت لە كتێبەكەى خوا، چاكەيەكى بۆ هەيە، چاكەيەكيش لە تەرازووى خوادا بە دە چاكە هەيە، من ناڵێم (الم) يەك پیته، بەڵكو (أ) پیتێكه (ل) پیتێكە (م) پیتێكە. كەواتە بەخوێندنى تەنيا (الم) سى چاكەمان بۆ دەنووسرێت، كەواتە ئەگەر كەسێك ختمى قوڕئان بكات ٣٢٣٦٧١٠ سێ مليۆن و دووسەد و سى و شەش هەزار و حەوسەد و دە) چاكەى بۆ دەنووسرێت!!! اللەاكبر لەو ڕەحمەتە.
چونكە قوڕئان بريتیيە لە ٣٢٣٦٧١ سێ سەدو بيست و سێ هەزار و شەش سەد و حەفتا و يەك پیت.
هەروەها جگە لە دابەزينى قوڕئان لە مانگى پيرۆزى ڕەمەزاندا، زۆربەى پەڕاوە ئاسمانیيەكانى تريش لەم مانگەدا دابەزيون، وەك تەوڕات و سوحوف و ئینجيل و زەبووڕ و... پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: «أُنْزِلَتْ صُحُفُ إبْرَاهيمَ فى أَوّلِ لَىْلَةٍ مِنْ رَمَةَانَ " وأُنْزِلَتْ تَوْرَاةُ مُوسَى فى سِتِّ لَيَالٍ مَةَىْنَ مِنْ شَهْرِ رَمَةَانَ ، وأُنْزِلَ إنْجِيلُ عِيسَى فى ثَلآثِ عَشَرَةَ ليلة مِنْ رَمَةَانَ ، وأُنْزِلَ الفُرْقَانُ عَلَى محمَّد ( صلى الله عليه وسلم ) لآرْبَع وعِشْرِينَ خَلَتْ مِنْ رَمَةَانَ...» (ئهحمهد گێڕاویهتییهوه ٤١٠٧ و بیههقس له سونهنی ١٨٨٩). واتە: سوحوف و پەڕاوەكانى ئيبڕاهيم لە يەكەم شەوى مانگى ڕەمەزاندا هاتە خوارەوە، تەوڕاتيش لە شەشەم ڕۆژى ڕەمەزاندا و ئينجيليش لە سێزدەيەمى مانگى ڕەمەزاندا هاتە خوارەوە، قوڕئانيش لە بيست و چوارەمينى ڕەمەزاندا دابەزى.
و چەندين ڕيوايەتى تريشى لەوبارەوە هاتووە كە هيچ گومان لەوەدا نيە قوڕئان لەشەوى قەدردا دابەزيووە، دابەزينەكەش هەمووى بەيەكەوە بووە بۆ ئاسمانى دونيا، ئينجا لەوێوە بەش بەش ئەوەى كە پێويست بووە خواى گەورە ناردوويەتى بۆلاى پێغەمبەرمان صلى اللەعليەوسلم، ئیبنی عهبباس خوا لێى ڕازي بێ دەفەموێت: «نزل القرآن فى شهر رمضان فى ليلة القدر إلى هذه السماء الدنيا جملة واحدة ، وكان الله يحدث لنبيه ما يشاء...تفسير القران العظيم» ابن كثير2/483.
جا بەڕاستى ئەم مانگە شياوى ئەوەيە لەهەموو ڕوێكەوە دەرەجەى خواپەرستيمانى تێدا بەرز بكەينەوە، شياوى ئەوەيە دوعاى زياترى تێدا بكەين، چونكە دوعاى ڕۆژووەوانان ڕەت ناكرێنەوە لەلاى خوا، پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم دەفەرموێت: «ثَلاثَةٌ لا تُرَدُّ دَعْؤتُهُمْ: الإمَامُ الْعَادِلُ ، والصَّائِمُ حَتَّى ىُفْطِرَ ، ودَعْؤةُ الْمَظْلُومِ تُحْمَلُ عَلَى الْغَمَامِ وتُفْتَح لَهَا أَبْؤابُ السَّمَاءِ، ويَقُولُ الرَّبُّ : وعِزَّتِى لآنْصُرَنَّكَ ولَوْ بَعْدَ حِينٍ» (رواه أحمد والترمذى والنسائى وابن ماجة) .واتە: سێ كەس هەن دوعاكانيان ڕەت ناكرێتەوە، پێشەوايەكى دادگەر، ڕۆژووەوان هەتا وەكو بەربانگ دەكاتەوە، دوعاى ستەملێكراو خواى گەورە بەرزى دەكاتەوە تا خوار هەورەكان دەرگاكانى ئاسمانى بۆ دەكاتەوە و دەفەرموێت: بە شكۆمەندى و گەورەييم سەرت ئەخەم ئەگەر پاش ماوەيەكيش بێت.
شياوى ئەوەيە قوڕئانى زياترى تێدا بخوێنين وەك باسمان كرد لەپێشدا كە ئەو مانگە، مانگێكە قوڕئانى تێدا دابەزيوە. شياوى ئەوەيە لەو مانگەدا زياتر لەجاران ببەخشين لەو ماڵ و داراييەى خواى گەورە پێى داوين، چونكە بێگومان سەدەقە و بەخشين لەمانگى ڕەمەزاندا ئەجرى زياترە، ئەنەسى كوڕى ماليك دەفەرموێت: پرسيار كرا لە پێغەمبەر صلى اللەعليەوسلم كە سەدەقەيەك گەورەترە؟ فەرمووى: «صَدَقَةٌ فِى رَمَضانَ» أخرجه الترمذى رقم ٦٦٣). واتە: واتە سەدەقەيەك لەمانگى ڕەمەزاندا.
شياوى ئەوەيە زياتر لە جاران مزگەوتەكان ئاوەدان بكەينەوە و زياتر لە جاران نوێژەكانمان بە جەماعەت ئەنجام بدەين، بەتايبەتيش نوێژى بەيانى و عيشا، پێغەمبەرصلى اللەعلەوسلم دەفەرموێت: «مَنْ صَلَّى الْعِشَاءَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ نِصْفِ لَىْلَةٍ ، ومَنْ صَلَّى الْفَجْرَ فِى جَمَاعَةٍ كَانَ كَقِيَامِ لَىْلَةٍ». أَخْرَجَهُ مُسْلِمٌ. واتە: هەر كەسێ نوێژى عيشا بەجەماعەت بكا، وەكوو ئەوە وايە نيوەى شەوەكە شەونوێژى كردبێت، هەركەسێكيش نوێژى بەيانيش بەجەماعەت بكات، وەكو ئەوە وايە كە هەموو شەوەكەى شەونوێژى كردبێت.
اللهم تقبل صيامنا وقيامنا واغفر لنا ورحمنا يا ارحم الراحمين.
بۆچوونهکان